009844-32247630

009844-32247631

ئۆرمیه‌ سه‌ره‌تایی شه‌قامی وه‌رزش له‌ لایه‌ن گۆڕه‌پانی خه‌یرین(والیبال) به‌رامبه‌ر (به‌هزیستی) باڵه‌خانه‌ی پزیشكانی سه‌لآمه‌ت، سه‌نته‌ری پێست، موو وجوانكاری دكتۆر غه‌فوری فه‌ر

پەیوەندی کردن

دكتۆر حه‌سه‌ن غه‌فوری فه‌ر

- پسپۆری پێست، موو و جوانكاری

- ژمارەی مۆلەت لە یەکێتی پزیشکان:60760

- له‌یزه‌ر

- نه‌شته‌رگه‌ری خال

پێست، موو و جوانكاری غه‌فوری فه‌ر

به‌خێربێن بۆ سه‌نته‌ری پێست، موو وجوانكاری دكتۆر حه‌سه‌ن غه‌فووری فه‌ر.

به‌شانازییه‌وه‌ له‌ شوێنێكی ئارام وسه‌قام، به‌ به‌كارهێنانی پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆژیای جیهان وتیمی پزیشكی گه‌نج وپسپۆر له‌ بواری چاودێری(ڕێگری)، دیاریكردن وچاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی پێست وجوانكاری پێست باشترین خزمه‌تگوزاری له‌م بواره‌دا پێشكه‌ش ده‌كه‌ین. سه‌نته‌ری پێست، موو وجوانكاری دكتۆر غه‌فوری فه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین سه‌نته‌ره‌كان له‌ چاندنی موو له‌ ئۆرمیه‌ و پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا.

 

له‌ سه‌نته‌ره‌كه‌مان ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت:

چاندنی مووی سروشتی كه‌ توانای گه‌شه‌ی هه‌یه‌، له‌یزه‌ری موو، له‌یزه‌ری په‌له‌، نه‌شته‌رگه‌ری خال، نه‌شته‌رگه‌ری نینۆك، نه‌شته‌رگه‌ری بالۆك، نه‌شته‌رگه‌ری كیس، شێرپه‌نجه‌كانی پێست، چاره‌سه‌ری په‌له‌كانی ده‌م وچاو، چاودێری (ڕێگری) وچاره‌سه‌ری زیپكه‌ی ده‌م وچاو، چاودێری (ڕێگری) وچاره‌سه‌ری هه‌موو جۆره‌ ئالێرژیه‌ك (حساسه‌)و...هتد.

 

 

چاندنی موو

چاندنی مووی سروشتی له‌ سه‌نته‌ری غه‌فوری فه‌ر

سه‌نته‌ری چاندنی مووی دكتۆر غه‌فوری فه‌ر چه‌ند سالێكه‌ چالاكیه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی پسپۆری له‌ بواری چاندنی موو به‌ ده‌ستی دكتۆر غه‌فوری فه‌ر ده‌ستی پێكردوه‌. له‌ سه‌نته‌ری دكتۆر غه‌فوری فه‌ر ته‌نها پسپۆره‌كان كار ده‌كه‌ن وچاندنی موو به‌ ده‌ستی دكتۆری پسپۆر (حه‌سه‌ن غه‌فوری فه‌ر) ئه‌نجام ده‌درێت. له‌ سه‌نته‌ری دكتۆر غه‌فوری فه‌ر چاندنی موو به‌ شێوازه‌كانی Fit-Fut وشێوازه‌كانی تێكه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌نته‌ری پێست، موو وجوانكاری له‌ ئۆرمیه‌ شه‌قامی وه‌رزش ه‌. له‌ ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌لآیه‌تیه‌كانه‌وه‌ كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ پێدراوه‌ ده‌توانن نمونه‌ی ئه‌و چاندنانه‌ی كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ببین، كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م سه‌نته‌ره‌وه‌.

له‌م به‌شه‌ دا هه‌ندێك له‌ وێنه‌كانی پێش ئه‌نجامی چاندنی موو وه‌ هه‌روه‌ها دوایی چاندن خراوه‌ به‌ر چاو كه‌ له‌ سه‌نته‌ری دكتۆری غه‌فوری فه‌ر ئه‌نجام دراوه‌.

سه‌ردان وڕاوێژكاری:

سه‌ردان وڕاوێژكاری:

یه‌كێك له‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ له‌ سه‌نته‌ری جوانكاری پێست وموو دكتۆر غه‌فوری فه‌ر پێشكه‌ش ده‌كرێت، پێدانی ڕاوێژه‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كان وچاودێری موو وپێدانی چاره‌سه‌ری تیجاری وتێكه‌ڵه‌یه‌ بۆ به‌رگری وچاره‌سه‌ری چرچ ولوچی وپه‌له‌ی ده‌م وچاو، زیپكه‌ ونه‌خۆشیه‌كانی تری پێستی. وه‌ هه‌روه‌ها ڕاوێژكاری بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، چاندنی موو وله‌یزه‌ره‌.

له‌یزه‌ر

له‌یزه‌ر

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی پاراستنی پێست موعجیزه‌ ده‌كه‌ن، به‌لآم ئێستا چاره‌سه‌ری به‌ له‌یزه‌ر له‌ ژێر چاودێری پزیشك، ئه‌نجامی سه‌رسامكه‌ری ده‌بێت. دكتۆری پێست وموو به‌ به‌كارهێنانی له‌یزه‌ر بۆ گێڕاندنه‌وه‌ی پێست، جیاوازیه‌كی به‌رچاو له‌ ڕووخساری مرۆڤ دا هه‌یه‌، سوودی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ری به‌ له‌یه‌زه‌ر كورت بوونی ماوه‌ی چاك بوونه‌وه‌یه‌ وه‌ پێویستی به‌ ئیستراحه‌ت وپشوو ناكات وهه‌روه‌ها ئه‌نجامه‌كه‌ی درێژخایه‌ن نییه‌. دڵنیا بن له‌وه‌ی دكتۆری پێست وموو پێشكه‌وتووترین ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای له‌یزه‌ر له‌به‌ر ده‌ستی دایه‌، و شاڕه‌زاییه‌كی زۆرباشی هه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنانی دروستی له‌یزر وده‌ست خستنی باشترین ئه‌نجامه‌كان.

سه‌نته‌ری جوانكاری دكتۆر حه‌سه‌ن غه‌فوری فه‌ر خاوه‌نی سه‌رده‌میانه‌ترین ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخه‌.

چاودێری په‌له‌ی ده‌م وچاو

چاودێری (ڕێگری) وچاره‌سه‌ری په‌له‌ی ده‌م وچاو:

په‌له‌ی پێستی له‌وانه‌یه‌ بۆ گشت مرۆڤه‌كان له‌ هه‌موو ته‌مه‌نێك پێش بێت. زۆربه‌ی ئه‌م په‌لانه‌ به‌ هۆی شوێنی زیپكه‌، برین، سووتان به‌ هه‌تاو، وپه‌له‌ كانی دووگیانی و زۆربه‌ی جاران به‌ ڕه‌نگی قاوه‌یی وڕه‌شه‌. شێوازه‌كانی چاره‌سه‌كردن له‌ سه‌نته‌ری دكتۆر غه‌فوری فه‌ر ده‌توانێت به‌ كه‌مترین مه‌ترسی وكاریگه‌ری نه‌رێنی بتانگه‌یه‌نه‌ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه‌ ئاره‌زوومه‌ندن.

نه‌شته‌رگه‌ری خال:

شێوازه‌كانی جیاوازی هه‌ڵگرتنی خاڵ به‌ پێی ته‌مه‌نی نه‌خۆش، قه‌باره‌ی خاڵه‌كه‌، قووڵی خاڵ، وته‌نانه‌ت شوێنی خاڵ ده‌گۆڕدرێت. باشتر وایه‌ خاڵه‌كانی زگماكی نه‌شته‌رگه‌ری بۆی بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قووڵی ئه‌و جۆره‌ خاڵه‌ زۆره‌. خاڵه‌كانی بچووك وبه‌ قووڵی كه‌م، به‌ له‌یه‌زه‌ر وته‌نانه‌ت كوتر به‌ ئاسانی هه‌ڵده‌گیردرێت.

ڕاوێژكاریه‌كانی پێستی:

ئه‌مه‌ دروشمی هه‌میشه‌یی مانه‌ كه‌ "ڕێگری باشتره‌ له‌ چاره‌سه‌ری نه‌ ته‌نها سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشیه‌كان، بۆ چاودرێرییه‌كانی پێستیش پێویسته‌". سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێستا شێوازه‌كانی جیاواز هه‌یه‌ بۆ جوانكاری پێست به‌لآم چاودێری دروست له‌ پێست دوایی ته‌مه‌نی 20 ساڵی ده‌توانێت پێویستی هه‌مووتان له‌م چاره‌سه‌ریانه‌ كه‌م بكاته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دكتۆر

سه‌باره‌ت به‌ دكتۆر حه‌سه‌ن غه‌فوری فه‌ر

دكتۆر (حه‌سه‌ن غه‌فوری فه‌ر) له‌ به‌رواری (2/3/1970) له‌ گوندی قزلجه‌ سه‌ر به‌ (ته‌سوج – شه‌بسته‌ر) له‌ دایك بووه‌. دوایی له‌ شاری سه‌ڵماس گه‌وره‌ بووه‌، وه‌ بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی له‌ شاری سه‌ڵماس وه‌رگرتووه‌. وه‌ له‌ ئه‌زموونی زانكۆكان له‌ زانكۆی ته‌ورێز به‌شی پزیشكی وه‌رگیراوه‌ له‌ ساڵی (1989). له‌ ساڵی (1996) له‌ به‌شی (پسپۆری پێست وموو) درێژه‌ به‌ خوێندن داوه‌ و له‌ ساڵی (2000) بۆردی بالا له‌ پێست وموو وه‌رگرتووه‌، له‌ ساڵی (2000 تاكو 2005) له‌ شاری مه‌هابادی خۆشه‌ویست ودانیشتوانی رۆشنبیر ومێوان دۆستی مه‌هاباد له‌ خزمه‌تی هاولآتیانی ئازیز بووه‌ له‌ بواری پسپۆری پێست وموو، چاندن وله‌یزه‌ر وله‌ ساڵی (2005)ه‌وه‌ تاكو ئێستا له‌ ئۆرمیه‌ خزمه‌تی هاولآتیانی خۆشه‌ویست ده‌كات.

.

ناونیشان وكرۆكی

(ناونیشان وكرۆكی (نه‌خشه‌ ڕێگا:

ناونیشانی نوێی سه‌نته‌ری پێست وموو وجوانكاری دكتۆر غه‌فوری فه‌ر كه‌ له‌ خواره‌وه‌ كرۆكی (نه‌خشه‌ ڕێگا)یەکەی به‌ وێنه‌ دیاریكراوه‌: ناونیشانی نوێ: ئۆرمیه‌ – سه‌ره‌تایی شه‌قامی وه‌رزش له‌ لایه‌ن گۆڕه‌پانی خه‌یرین(والیبال) به‌رامبه‌ر (به‌هزیستی) باڵه‌خانه‌ی پزیشكانی سه‌لآمه‌ت، سه‌نته‌ری پێست، موو وجوانكاری دكتۆر (غه‌فوری فه‌ر)

سەنتەری غەفوری فەر لە تێڕوانینێک دا

سەنتەری غەفوری فەر لە تێڕوانینێک دا

پەیوەندی خێرا
0%
0%

0% تخفیف ویژه